٤ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٠:٠٨
Source: Mehrnews
ڕژێمی سووریا دادوەر و فەرمانبەرانی کوردی لە دادگاکانی عەفرین دەر کرد

وەزارەتی دادی دەوڵەتی کاتی سووریا بە دەرکردنی حوکمێکی نوێ، دادوەر و فەرمانبەرە کوردەکانی دادگاکانی عەفرینی بۆ حەلەب گواستەوە و فەرمانبەری عەرەبی جێگیر کرد.

 دەوڵەتی کاتی سووریا بە پێی حوکمێکی نوێ، دادوەر و فەرمانبەرە کوردەکانی لە دادگاکانی عەفرین بەرەو حەلەب گواستەوە و فەرمانبەری عەرەبی لەوێ جێگیر کرد.

چاوەدێرانی خۆجەیی پێیان وایە ئەو حوکمە لە درێژەی سیاسەتی بە عەرەب کردنی ئیدارەکانی ناوچەکەیە و دەفرایەتی خۆجەیی لاواز و بێ نرخ دەکاتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی دانیشتووانی کوردی ناوچەکە بۆ وەرگرتنەوەی ماڵ و داراییەکانیان پشتیان بە ئەو کەسانە لە دادگاکان بەستبوو، کە هەر ئەوە بووەتە هۆی نیگەرانی بۆ ئەوەی کە دانیشتووانی سەرەکی ئەو ناوچە بۆ هەمیشە لە مافی خۆیان بێبەری بن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha